سودانی : شەهیدان جەوهەری ناسنامەی عێراقە، ڕێبازی ئێمەش بۆ چاکسازی بەردەوامە
ئەمڕۆ شەممە ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی جەختیکردەوە، شەهیدان جەوهەری ناسنامەی عێراقە ڕێبازی حكومەت پشت بە تەواوكردنی ڕێگای چاكسازی و درێژەدان بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبەستێت، وەك وەفایەك بۆ خوێنی پاكی شەهیدان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەندامانی رابیتەی (وەفای شەهیدان) كرد، كە نوێنەرایەتی كەسوكاری شەهیدانی عێراق دەكات لە چەند پارێزگارێكەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی ڕایگەیاندووە : بەهای قوربانیدان و شەهیدبوون لە كۆمەڵگا و مێژووی ئێمەدا بناغەی هەموو گۆڕانكارییەكانی داڕشت، درێژدەبێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەك چۆن بناغەی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ئابووریی دانا كە ئەمڕۆ چێژی لێدەبینین.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : كە مامەڵەكردن لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان دەبێت لەسەر بنەمای بەهاكانی ئیرادە و كەرامەت بێت كە نوێنەرایەتی كۆمەڵگا دەكەن نەك لە هاوسۆزی، جەختیشی لەوە كردەوە كە رێبازی حكومەت لەسەر بنەمای تەواوكردنی ڕێبازی چاكسازی و درێژەدان بە ڕێبازی بنیاتنانی عێراقە، لە بەدیهێنانی خوێنی بەنرخی شەهیدان كە پێش ساڵی 2003 و دوای ڕژاوە، كە ئامانجی ئایندەیەكی باشتر بووە.
سودانی جەختی لەوە كردەوە : كە حكومەت كار بۆ بەهێزكردنی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی دەكات لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، هەروەك چۆن پارێزگاری لە میراتی شەهیدان دەكات و هەوڵ دەدات بۆ بنیاتنانی عێراقێكی بەتوانا كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا لەخۆبگرێت.
