سودانی فەرمانی خەرجکردنی دەرماڵەی بریندارانی هێزە ئەمنییەکانیدا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،ئەمڕۆ دووشەممە،فەرمانی خەرجکردنی دەرماڵەی بریندارانی هێزە ئەمنییەکانیدا .
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە:-لەمیان سەردانی کردنی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ بارەگای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی فەرمانی دا بە دەستپێکردنی پێنجەمین وەجبەی مووچەی خانەنشینی بۆ کارمەندانی سوپای پێشووی عێراق، پێش جەژنی ڕەمەزان و تەواوکردنی وەجبەی شەشەم دوای وەجبەی پێنجەم، بۆ ئەوەی ئەو دۆسیەیە بەیەکجاری دابخرێت.
هەروەها جەختیکردەوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵە بەسەر بریندارانی هێزە ئەمنییەکاندا و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ژماردنی ئەو دیلانەی کە ماونەتەوە لە شەڕی ساڵی 1991 بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خانەنشینکردنیان.
ئاماژەی کرد بە ناردنی لیژنەیەک لە دەستەی خانەنشینی و دەزگای شەهیدانەوە بۆ ئەنبار بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی قوربانیانی تیرۆر لەپارێزگای ئەنبار، پاش وردبینی کردن و دابەشکردنی دەرماڵەی ئەو خانەنشینانەی قوربانیانی تیرۆر کە لە پرۆسەی وردبینی دەرچوون لەپارێزگاکە، هاوشێوەی پارێزگاکانی تر.
