المطلع
عاجل

post-image

سودانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ باس له‌ دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات


21:30 عێراق
2025-05-06
43298

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دیارترین كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ توركیا ئاشكرا كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.

موختار موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ، "سه‌ردانی داهاتوی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ زۆر گرنگه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ڕوده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ گۆڕه‌پانی سوریا و به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی و دزه‌كردنی ئیسرائیل له‌ قوڵایی سوریا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ پێشه‌نگی گفتوگۆكاندا ده‌بێت".
وتیشی، "سودانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ باس له‌ دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و بونی سه‌ربازی توركیا له‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌م ململانێیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق دروستی ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش پێویسته‌ سودانی له‌ ڕێگه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا كۆتایی به‌و ئاماده‌بونه‌ بهێنێت".
ڕونیشیكرده‌وه‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرسی ئابوری له‌كاتی گفتوگۆكانی سودانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌یییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان، به‌و پێیه‌ی توركیا به‌شێكی گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، هه‌روه‌ها پرسی ئاو و هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی ته‌واوی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له‌ ئاودا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی توندی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكراشیكردوه‌، "دوای ئه‌وه‌ی سودانی كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ هێنا، كارده‌كه‌ین بۆ میوانداریكردنی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ و بزانین چی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ گرنگن بۆ هه‌ردو وڵات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بينهم ضباط وموظفون.. الداخلية تعلن حصيلة الإجراءات القانونية بحق المخالفين

بينهم ضباط وموظفون.. الداخلية تعلن حصيلة الإجراءات القانونية بحق المخالفين

2026-08-09 10:32 1371
الأنواء: غبار وارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: غبار وارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-09 09:27 3561
تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

2026-08-09 00:13 24999
كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

2026-08-08 23:00 5067
مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

2026-08-08 22:05 27138
العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

2026-08-08 22:02 8781
التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

2026-08-08 19:26 9112
النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

2026-08-08 17:31 8124
الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-08 17:28 6265
العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

2026-08-08 17:21 7555
أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

2026-08-08 15:14 5808
تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

2026-08-08 14:40 4962
معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

2026-08-08 14:32 5173
وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

2026-08-08 13:15 4981
الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

2026-08-08 12:13 5220
انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-08-08 11:09 6576
طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

2026-08-08 10:15 19310
جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

2026-08-07 23:19 40225