سودانی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە برۆکسل کۆبووەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکرەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی مارک ڕوتە کۆبووەوە و تێیدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و نێردەی ناتۆیان لە عێراق کرد.
وتیشی سودانی پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکەئ بەڕێز ڕوتە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باکووری ئەتڵەسی دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هەموو ئاستەنگەکانی تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە عێراق خاڵی بەهيزێتی، و جەختی لەسەر پێویستیی ئەوە کردەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچەکە و ئەو پێشێلکارییە قورسانەی لە غەززە ئەنجام دەدرێن.
لە لای خۆیەوە ڕوتە پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی عێراق لە سەقامگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکە دەربڕی و ستایشی گۆڕانکارییە بەرچاوەکانی بەڕێوەبردنی سەرجەم پرسەکانی کرد لە ماوەی کارەکانی حکومەتی ئێستادا، هەروەها ستایشی ئەو پاڵپشتییە بەرچاوەی کرد کە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق وەریدەگرێت.
