سودانی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باس لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنی گەشەپێدان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع نێردراوە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد ، لە میانی دیدارەکەدا "باسیان لە دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی گشتی وڵات کرد" و جەختیان کردەوە لەسەر "تەواوکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ڕۆڵەکانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، لە دیدارەکەدا "جەخت کرایەوە لە گرنگی یەکڕیزی نیشتیمانی و هەوڵی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی شایستە دەستوورییەکان بە پێی کاتی دیاریکراو، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی بە خواستەکانی هاووڵاتیان".
