سودانی نزیکبوونەوە لە جێبەجێکردنی ڤۆڵتیەی زۆر بەرز لە نێوان فوراتی ناوەڕاست و میسان و واست ڕادەگەیەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، نزیکبوونەوە لە جێبەجێکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی ڤۆڵتیەی زۆر بەرز لە نێوان پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و میسان و واست ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی بارەگای وەزارەتی کارەبای کرد و لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە، چوار هێڵی گواستنەوەی ڤۆڵتیەی زۆر بەرز (400 ک ڤ)ی کردەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوە و بەستنەوەی کارەبا لە نێوان پارێزگاکانی باشوور و پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵی ئەندازیار و تەکنیکارانی وەزارەتی کارەبای کرد، هاوکات لەگەڵ بەشداری کەرتی تایبەت، ئەمە یەکەمجارە کە هێڵەکانی گواستنەوەی ڤۆڵتیەی زۆر بەرز پارێزگاکان بەیەکەوە دەبەستنەوە و بەردەست دەبێت، بە درێژی (412) کم، هەروەها تۆڕێک بۆ دروستکردنی (960) تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەخۆدەگرێت، ئەمەش بەشدار دەبێت لە سەقامگیری سیستەمی نیشتمانی بەرهەمهێنانی کارەبا، و دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی بە ئاسانی، و بەردەوامبوونی دابینکردنی وزە بۆ هاوڵاتیان.
سودانی پێداچوونەوەی بە جێبەجێکردنی وەزارەتی کارەبا کرد، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا لە کاتی زیارەتی چلەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و هاوەڵانی (سەلامی خوایان لەسەر بێت)، و پلانەکە بریتی بوو لە دانانی (16) وێستگەی زیادە بۆ جێگیرکردنی بارەکان، جگە لە دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ ڕێگاکانی زیارەتکاران و جێبەجێکردنی هێڵی تایبەت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ مەواکیبەکان، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ناوچەی نیشتەجێبوون هەبێت.
