المطلع
عاجل

post-image

سودانی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا


17:59 عێراق
2025-04-16
351736

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دیداری سلێمانی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕاگەیاند، کە بڕیارە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق- سلێمانی، ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ دەچینە ناو چارەکی دوەمی سەدەی بیست و یەک و وڵاتەکەمان پڕ بوە لە چیرۆکی سەرکەوتنی ناوازە لە هەمو گۆشەیەکیدا، لە هەمو شارێکی عێراقیشدا وۆرکشۆپێکی ماندو نەناسانەی خزمەتگوزاری و بنیاتنه‌ر هەیە، ژێرخانی ئابوری لە هەمو شارەکانی عێراق گەشەی کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە وەستاوەکانی میرات كه‌ بۆ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بۆ کەمتر لە 850 پڕۆژە کەمبونەتەوە، دوای ئەوەی پێشتر ژمارەیان بە هەزاران بو، "ئێمە دەستمان بە بەرزترین پلانی بەرهەمهێنان کردوە بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا و بۆ یەکەمجارە چوینە ناو پڕۆژەکانی وزەی خۆر و پاک و وزەی نوێبوەوە، هەروەها ڕێژەی وەستانی سوتانی غاز لەسەدا 70ی تێپەڕاندوە".
سودانی وتیشی، "قبوڵ ناکرێت کێبڕکێی سیاسی بگوازرێتەوە بۆ بەکارهێنانی زمانی ناوزڕاندن و شاردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەدای حکومەت، عێراق پێویستی بە چاکسازی بوێرانە و هەمەلایەنە هەیە، بەهای ڕاستەقینەی هەر چاکسازییەک لە گەیشتنه‌ بە گروپە هەژار و پەراوێزخراوەکان و ڕزگارکردنیان لە چنگی هەژاریدایە".
سودانی ئاشکرای کرد کە داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی 128% زیادیکردوە و ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، عێراق بە متمانەوە بەرەو کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک و گەیشتن بە خۆبژێوی بەردەوامە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە "عێراق هەڵوێستە پتەو و پرەنسیپییەکانی خۆی پاراستوە، بەتایبەتی هەڵوێستی خۆی لەمەڕ پرسی فەڵەستین و عێراق ئامادەیە ببێتە هاوبەشێکی متمانەپێکراو و بەشدارێکی کاریگەر بۆ سەقامگیری ناوچەکە".
سودانی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕاگەیاند، کە بڕیارە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هاوپەیمانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕادەگەیەنرێن، هەڵبژاردنەکان دەرفەتێکە بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆژەیەکی چاکسازی لە عێراق".
هەروەها باسی لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر كرد و وتی، "بۆ یەکەمجار گفتوگۆکان چوەتە قۆناغی تەکنیکی و یاسایی و یاسای نەوت و غازیش بوەتە پێویستییەکی بەپەلە".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 964
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 2755
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 2350
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 2497
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 2692
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 2960
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 7699
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 7884
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7050
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 8764
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7321
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6311
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5896
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5488
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 8572
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 7652
إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

2026-11-18 10:33 6146
مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

2026-11-18 00:09 18872