سودانی و حەکیم جەخت لەسەر چوارچێوەیەکی هەماهەنگی یەکگرتوو دەکەنەوە
ئەمرۆ یەکشەممە "محەممەد شاع سودانی" سەرۆکوەزیران و "سەید عەمار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت،جەختیان لە سەر چوارچێوەیەکی یەکگرتووی هەماهەنگی کردەوە ،ڕۆڵی چوارچێوەکە لە سەقامگیری وڵاتدا.
نووسینگەی سەید" حەکیم " لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : "ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە سەید"عەمار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیکرد لە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا، باسیان لە پێشهاتەکانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، لەو روانگەیەوە "سەید عەمار حەکیم " جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پڕکردنەوەی سێ پۆستی سەرکردایەتی باڵا کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەید "عەمار حەکیم" جەختی لە چوارچێوەیەکی یەکگرتووی هەماهەنگی کردووەتەوە و ڕوونیشیکردووەتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێکە لە پایە گرنگەکانی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا وڵات بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها مۆدێلێکی سەرکەوتووی خستۆتە ڕوو کە ئەوانی دیکە هەوڵی دووبارەکردنەوەی دەدەن.
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەو سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی گشتگیر بووە، داواشیکرد بە پلان و چارەسەری ستراتیژی زیاتر چارەسەری ئەو تەحەدیاتانە بەکەن کە ئابووری دەوڵەت دەخاتە مەترسی و کەرتە بەرهەمدارەکان هان بدات.
