سودانی و ڕەشید گفتۆگوی دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی گشتی وڵاتیان کرد
ئهمڕۆ سێشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی گشتی وڵات کرد و جەختیانکردەوە لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پلانەکانی کە ئامانجیان بەدیهێنانی گەشە و خۆشگوزەرانییە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " ئهمڕۆ سێشهممه، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،پێشوازی لە عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک كۆمارکرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەخت لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەکان کرایەوە لە پاڵپشتیکردنی بەرنامەی حکومەت و پلانەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی. هەروەها تاوتوێی لە پرس و مەلەفەکانی هەرێم کرا، هەروەها باس لە ڕۆڵ و هەوڵەکانی عێراق کرا لە چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و پێویستی دابینکردنی ئامرازەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنیان بەتایبەتی لە ڕێگەی بەشدارییەکی فراوان و هەڵبژاردنی دەنگدەران بۆ نوێنەرانی خۆیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە شێوەیەک کە خواستەکانیان بەدیبهێنێت و پێداویستییەکانیان بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنە بەدیبهێنێت".
