سودانی: پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەروازەیەکە بۆ چاکسازی ئابووری
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەروازەیەکە بۆ چاکسازی ئابووری
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆنفرانسی باج بۆ گەشەپێدانی ئابووری و بوژاندنەوەی ژینگەی وەبەرهێنانی کرد، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.
وتیشی سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت ئەوپەڕی گرنگی بە چاکسازی و بەردەوامبوونی کەرتی ئابووری داوە، هەروەها دەروازەی ئەم چاکسازییە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە بە دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران و پەسەندکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی کارکردن و ژمێریاری باج، و دەستەبەرکردنی دادپەروەری.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە، جیهان بەرەو یەکخستنی ڕێکار و یاساکانی باج دەڕوات بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت، جەخت لەسەر پێشکەوتنی عێراق دەکاتەوە لەم بوارەدا، بە شێوەیەک دەرگا بە فراوانی بەڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆییدا بکاتەوە و هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بەهێز بکات، هەروەها متمانە بە بازاڕی عێراق دەچێنێت.
کۆنفرانسەکە کە لەلایەن دامەزراوەی ئسوول بۆ گەشەپێدانی ئابووری و
بەردەوام ڕێکخرابوو، ئامانجی تیشکخستنەسەر سەر پلانی چاکسازی باج بۆ ساڵی 2025 و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری نیشتمانییە، هەروەها ئامانجی گفتوگۆکردنە لەسەر ئاستەنگەکانی سیستەمی باجی ئێستا و چارەسەرە دیجیتاڵی و ڕێکخراوەییەکانی مۆدێرن و پتەوکردنی هاوبەشی گشتی و تایبەتە لە کۆکردنەوەی باج و پشتگیریکردنی وەبەرهێنەران لەڕێگەی بنیاتنانی سیستەمێکی باجی شەفاف و دۆستی وەبەرهێنانەوە.
