سودانی پیرۆزبایی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەکات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەندیکاکە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پیرۆزبایی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و ڕۆژنامەنوسان کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەندیکاکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پیرۆزبایی لە نەقیبی تازە هەڵبژێردراوی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق خالید جاسم و جێگرەکانی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکاکە کرد کە لە هەڵبژاردنی سەندیکاکان ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
سودانی هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ کۆمەڵگای ڕۆژنامەوانی عێراقی و سەندیکای ڕۆژنامەوانی لە بەهێزکردنی کاری ڕۆژنامەوانی و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خزمەتگوزاری سەندیکاکان بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی متمانە بەم پیشە بنیاتنەرە کە بەردی بناغەی ژیانی دیموکراسییە لە عێراقدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئازادیەکانی ڕۆژنامەگەری و مافی هاووڵاتی بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی بابەتیانە و پیشەیی کە متمانە بەخۆبوون دەپارێزن و بەرگری لە ڕاستییەکان دەکەن و خزمەت بەو ئازادییانە دەکەن کە دەستوور و یاسا دەستەبەری کردووە بەڕێزیان پابەندبوونی دەوڵەتی بە پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەکی یاسایی و جێبەجێکاری پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری ڕۆژنامەگەری و میدیا دووپاتکردەوە.
