سودانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی موسڵ و غەراف دەكات بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ خولی نایابی عێراق
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی موسڵ و غەراف كرد، بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ خولی نایابی عێراق.
سودانی لە بروسكەیەكی پرۆزباییدا ووتی: گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئیدارە و یاریزانان و هاندەرانی یانەكانی موسڵ و غەراف دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ خولی نایابی عێراق بە شێوەیەكی شایستە، دوای وەرزێكی پڕ لە بەخشین و ئیرادە و كۆڵنەدان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم دەستكەوتە گەورەیە ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵە دڵسۆزانەیە كە بەشی تەكنیكی و كارگێڕی هەردوو یانە پێشكەشی كردووە، ئەمە جگە لە پاڵپشتییەكی گەورەی هاندەرانی دڵسۆز، هاوكات ئەم پاڵاوتنە زیادكردنێكی گرنگە بۆ تۆپی پێی عێراق و جێگای شانازییە بۆ خەڵكی پارێزگا خۆشەویستەكانی نەینەوا و زیقار.
ناوبراو رایگەیاند: پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتە وەرزشییە دەكەین و پابەندبوونی حكومەتی عێراق دووپات دەكەینەوە بۆ پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانی كەرتی وەرزشی و دروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆ وەرزشوانان لە سەرتاسەری عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیامە بەرزەی كە وەرزش نوێنەرایەتی دەكات، كە یەكگرتوویی نیشتمانی و گیانی كێبڕكێی شەرەفمەندانە لە نێوان خەڵكی یەك نەتەوەدا بەرز دەكاتەوە.
سەرۆك وەزیران لە كۆتاییدا وتی: بە هیوای دڵسۆزانە بۆ سەركەوتنی زیاتر و نایابی لە گەشتی داهاتووتان لە خولی نایابی عێراق.
