سودانی پێشوازی لە سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکان دەکات لە وڵاتانی ئاسیا، کەنەدا، بەرازیل و ڤەنزوێلا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئاسیا، کەنەدا، بەرازیل و ڤەنزوێلا کرد کە لە عێراق کاردەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە ژمارەیەک سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئاسیا و هەردوو ئەمریکا کە لە عێراق کاردەکە دەکەن، لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی ئوسترالیا و تورکیا.
وتیشی سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی داگیرکەری زایۆنی دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتییەکاندا نانێت و لە ڕووداوەکانی 7ی ئیکتۆبەرەوە تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، هەروەها ئاماژەی بە شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی لە ئەستۆدایە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە عێراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە و گرتنەبەری چارەسەری ئاشتیانە لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانەوە، و جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هەوڵی گەورە دەدات بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ سەرکردەکان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان.
سودانی هاودەنگی تەواوی لەگەڵ ئێران دەربڕی، کە نوێنەرایەتی وڵاتێکی گرنگی ناوچەیی و خاوەن سەروەری دەکات و ئەندامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیتە، هەروەها سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنی لەدژی کرد، چوونکە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دادەنرێت، و پێشێلکردنی یاساکان لەلایەن ئەو قەوارەیە بەم شێوەیە دەرئەنجامی نەرێنی دەبێت، و جەختیشی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر پێشێلکارییەکی بۆ سەر سەروەری عێراق کردەوە، ئەمەش بەرجەستی تۆمارکردنی سکاڵای فەرمی لە دەستە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان دەکات.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە قەوارەی زایۆنی بە مەبەستی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دەدات، و جەختیشی لە مافی ئێران کردەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی بە پێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
