سودانی پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ دەکات و پشتیوانی بۆ هاوکاری دوو قۆڵی دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق کرد و تاوتوێی هاوکاریی دوو قۆڵی و پاڵپشتی بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە ژەنەڕاڵ کریستۆف هینتزی، فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی/ناتۆ لە عێراق و شاندی یاوەری کرد، کە تێیدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان عێراق و نێردەکە لە سەرجەم بوارە پەیوەندیدارەکاندا کرا."
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق بە گرنگییەوە سەیری داهاتووی پەیوەندییەکانی هاوکاری دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە دەکات، هەروەک چۆن بوونی نێردەکە بۆ پەرەپێدانی بوارەکانی ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانمان بە پێکهاتە جیاوازەکانییەوە بەکاردەهێنێت، بە شێوەیەک کە پشتگیری لە توانا تەکنیکی و سەربازییەکانی عێراق بکات و بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەوپەڕی توندوتۆڵی و پرۆفیشناڵییەتەوە، و پەرەپێدانی توانا شەڕکەرەکان."
لەلای خۆیەوە، ژەنەڕاڵ هینتزی "ستایشی ئەدای نایابی هێزە ئەمنییەکانمان و توانایان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەرکەکان لە سەرانسەری عێراقدا" دەربڕی، و دووپاتیکردەوە کە "نێردەکە بەدواداچوون بۆ گەشەسەندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و ئەو پشتگیرییە فەرمییە دەکات کە لەلایەن تیمی تەکنیکییەوە وەریدەگرێت، و هاوکاری هاوبەش بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ بارەگای هاوپەیمانێتییەکە لە بروکسل و دیداری لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێتییەکە و سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام
