سودانی پێشوازی لە نوێنەرانی فیدراسیۆنەکانی سەندیکای کرێکارانی عێراق دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە پێشوازی لە نوێنەرانی فیدراسیۆنەکانی سەندیکای کرێکارانی عێراق کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەرانی فیدراسیۆنەکانی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق، بەبۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە کە دەکەوێتە سەرەتای ئایاری هەموو ساڵێکەوە.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر بایەخدانی خۆی کردەوە بۆ پیرۆزبایی کردن لە چینی کرێکار بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە و ئاماژەی بە بەشداری کردن و بەخشینیان کرد لەبنیاتنانی دەوڵەتدا لەبوارە جیاجیاکان لەگەڵ ئەو مێژووەی کە سەندیکاکان و فیدراسیۆنەکان نوێنەرایەتی دەکەن لەبەخشین و حکومەتیش زۆر پێویستی بەڕۆڵی خۆی هەیە لەتەواوکردنی بازنەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و جەختی لەوە کردەوە کە جەژنی کرێکاران دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەهەلومەرج و پێداویستییەکانی چینی کرێکار.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە ناکرێت وێنای کردنەوەی کارگەی نوێ و دەرفەتی گەشەپێدانی نوێ یان پڕۆژەی گەشتیاری و نەخۆشخانە بکرێت بەبێ دڵنیابوون لە بوونی ژینگەیەکی گونجاو و یاسایی بۆ کارکردن و جەختی لە هەوڵی کۆمپانیا کارپێکەرەکان کردەوە بۆ پابەندبوون بە یاساکان و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و مەرجەکانی سەلامەتی و ژینگەیەکی گونجاو بۆ کارکردن و پێویستە پشت بە کەرتی تایبەت ببەسترێت لە دابینکردنی هەلی کاردا و حکومەت بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی وەک بەشێک لە بەرنامەکەی بۆ چاکسازی ئابووری.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەبی وەزیرانە:
? یادی شەهیدانی چینی کرێکار دەکەینەوە لەگەڵ ئەوانەی شوێنی کاریان جێهێشت بۆ بەشداری کردن لە شەڕی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و لە پێناو سەروەری وڵاتەکەمان خۆیان کردە قوربانی.
? ئێمە سەرکەوتوو بووین لە دەرکردنی یاسای کار ژمارە 37 ی ساڵی 2015 کە کۆڵەکەیەکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی ژینگەی کار.
? یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ژمارە 18 ی ساڵی 2023 دەرچوو، کە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چۆنیەتی دەکات لە باشترکردنی ژینگەی کار، بۆ تەواوکردنی دووەم کۆڵەکە لە پەرەپێدانی ژینگەی کار و مافەکانی کرێکاران.
? بەشێک لەکێشەی لەدەستدانی مافی کرێکاران نەبوونی هۆشیاری و مامەڵەکردنە لەگەڵ مافەکانیان.
? کەرتی تایبەت لە ئێستادا هەوڵی دامەزراندنی کارمەندی بەتوانا و شارەزا دەدات و مافەکانی دەستەبەر کرابێت بۆ ئەوەی داهێنەر بێت لە کاردا.
? سەندیکاکان تەوەرێکی سەرەکین لە سەرکەوتنی کەرتی تایبەت بۆ دابینکردنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی بەرهەمهێنان.
? هێشتا ڕێژەیەکی زۆر لە کرێکاران بەبێ بیمەن و ئێمە هەوڵدەدەین هەمووان بگرێتەوە و لیژنەکانی پشکنین دەبێت ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
? هەنگاوی گرنگمان ناوە لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازی لە ڕێگەی بڕیارە گرنگەکانی یاسای بودجەی سێ لایەنی و ئەوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان پێشکەشی دەکات.
? هەنگاوی گەورەمان لە پیشەسازی دەرمانسازی ناوە و پاکێجی پاڵپشتیمان بۆ دەرکردووە و بۆ پیشەسازی خۆراک و سەربازی و پەینی کیمیایی بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت.
? کەمترین ژمارەی کرێکارانی بیمەکراومان بەرزکردۆتەوە، ئەمەش ژینگەی کار باشتر دەکات، لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی ئەو پڕۆژانەی کە کرێکارەکانیان بیمە دەیانگرێتەوە.
? ڕوومان کردە بەهێزکردنی ڕۆڵی سەندیکاکان و بەشداریکردنیان لە بڕیاردان لە چوارچێوەی سیستەمی دیموکراسیماندا.
