سودانی پێنج بەرپرس و دەیان فەرمانبەر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکات لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به به‌دواداچون له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شاری كوت له مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ، هه‌ریه‌ك له پارێزگاری پێشوی واست و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له پارێزگاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێش‌و و ئێستای شاره‌وانی كوت ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به شتبه‌ستن به وردبینی و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، هه‌ر ناونیشانێكیان بێت و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ئاشكراكردنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڕایگشتی له ڕێكاره‌كانی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌دواداچونی ڕوداوی ئاگره دڵته‌زێنه‌كه‌ی شاری كوتی په‌سه‌ندكرد كه له رۆژی 16ی (ته‌مموز/7)ی 2025 رویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بون له ئه‌ركه‌كانیان و سه‌ره‌ڕای نه‌بونی مۆڵه‌تی بنیاتنان ڕێگه‌یان به خاوه‌ن پرۆژه‌كه داوه باڵه‌خه‌نه‌كه دروستبكات، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای نه‌بونی ڕه‌زامه‌ندی دروست كاره‌بایان به باڵه‌خانه‌كه داوه و نه‌یانتوانییه‌وه ڕۆڵی پیشه‌ییه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن، كه به پێی یاسا پێویستی به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی ده‌كرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاریداوه به ڕه‌وانه‌كردنی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری پێشوی واست و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له پارێزگاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێش‌و و ئێستای شاره‌وانی كوت و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای واست و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی به‌رپرس له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رپێچیه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی به‌رپرسیار له پێدانی ڕه‌زامه‌ندی پێدانی كاره‌با بۆ ئه‌و بینایه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ دادگا.
سودانی بڕیاریشداوه به ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا.
