سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا"ـەوە پێدەگات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا"ـەوە پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا"ـەوە محەمەد یونس مەنفی پێگەیشت.
وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵاتی برادا تاوتوێ کرا، جگە لە تاوتوێ کردنی ژمارەیەک پرسی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
سودانس ئاماژەی بە تێڕوانینی عێراق کرد بۆ بەدیهێنانی یەکخستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، کە لە لووتکەی بەغداد بەرجەستە بوو و بووە هۆی دەستپێکردنی چەندین دەستپێشخەری کە لایەنی سیاسی و گەشەپێدان و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی لەخۆگرت ئەمەش لە بەرژەوەندی گەلانی عەرەبدا.
لە لای خۆیەوە مەنفی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی ڕێکخستنی 34"ـەمین لووتکەی عەرەبییەوە لە بەغداد و لووتکەی گەشەپێدان لە خولی پێنجەمینیدا و سەرۆکایەتی کردنی هەردوو کۆبوونەوەکە لە لایەن عێراقەوە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بۆ پشتیوانیکردن لە پرسە عەرەبییەکان و هەموو ئەوانەی کە یارمەتیدەرن بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری خرانە گەڕ.
