سودانی ڕێنمایی بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەردەکات دوای لافاوێکی سەخت
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، سودانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانه‌كانی راسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی راسپارد پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەمو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سودانی وەزارەتی دارایی راسپارد پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەمو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بوەهۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز.
