سودانی گوێبیستی داواکاری خانەنشینانی سەربازی و کەسوکاری شەهیدان دەبێت و ڕێنوێنی خەرجکردنی شایستەکان دەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی بە دەستەی خانەنشینی کرد کە بە خێرایی وەڵامی داواکارییەکانی خانەنشینانی سەربازی بداتەوە، و جیاوازییەکانی مووچەی خانەنشینی بۆ کەسوکاری شەهیدانی دەستەی حەشدی شەعبی خەرج بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی خانەنشینانی سەربازی لە ئەفسەران و بریندارانی پێشووی هێزە چەکدارەکان، و کەسوکاری شەهیدانی حەشدی شەعبی، جگە لە دیلەکانی جەنگی 1991 کرد."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "سوودانی گوێی لە داواکاری و داخوازییەکانی نوێنەرانی ئەم چینانە گرت، و کێشە یاسایی و کارگێڕییەکانی پەیوەست بە گونجاندنی دۆخیان بۆ وەرگرتنی مافەکانیان"، جەختی لە "پەرۆشی و بایەخدانی خۆی بۆ بەدواداچوونی کاروباری هاوڵاتیان لە ڕێگەی کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت یان ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەگات" کردەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە " داخوازییەکانی پەیوەست بە مافەکانی هەموو هاوڵاتیان، و لە چینە جیاوازەکانەوە، ئەرکن کە حکومەت کاردەکات بۆ جێبەجێکردنیان"، ڕوونیشیکردەوە، "پێویستی گوێگرتن لە هەندێک بابەتی دواکەوتوو بەپێی یاسا، و بەپێی مافە پێویستەکان و شایستەکانی پەیوەست بەوانەوە وەڵام بدرێنەوە."
سوودانی "فەرمانی بە دەستەی خانەنشینی کرد بە خێرایی وەڵام بداتەوە بەپێی یاسا، بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان، هەروەها فەرمانی کرد بە وردبینی لە هەموو شایستەکان بە مەبەستی خستنە ناو بودجەی 2026، و بەدواداچوونی میکانیزمە یاساییەکان بۆ خەرجکردنی مافەکانی شایستەداران لەم چینانەدا."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە دۆسیەی کەسوکاری شەهیدانی حەشدی شەعبیدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە دەستەی نیشتمانی خانەنشینی کرد بە خەرجکردنی جیاوازییەکانی مووچەی خانەنشینی، وەک هاوتاکانیان لەوانەی کە بەردەوامن لە خزمەتدا."
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "سەبارەت بە خانەنشینانی سوپای پێشوو، سوودانی فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد بە وردبینی لە شایستەکان و خستنە ناویان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی دارایی؛ چونکە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتن (مووچەی وەزیفی)، ئەمە سەبارەت بە مووچەکانیان لە 2003 تا 24ی ئەیلولی 2025، پاش دەرچوونی فەرمانی خانەنشینبوونیان، بەڵام جیاوازییەکانی باری نائاسایی و مووچەی خانەنشینی، ئەوا پێویستی بە خستنە ناویان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2026 هەیە."
راگەیەنراوەکەدا لە کۆتاییدا وتی، "سەبارەت بە چینی دیلەکانی جەنگی کەنداو لە 1991، سوودانی فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد بە ڕێکخستنی مامەڵەکانی خانەنشینییان و بەرزکردنەوەیان بۆ دەستەی نیشتمانی خانەنشینی
