سودانی یەکسانی نێوان ئەو کرێکارانەی کە بیمەیان هەیە لە کەرتی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، یەکسانی نێوان ئەو کرێکارانەی کە بیمەیان هەیە لە کەرتی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت لەڕووی پێدانی قەرز و زەوی نیشتەجێبوونەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی کارگەکانی کۆمپانیای شەرق ئەلئەوسەتی کرد کە یەکێکە لە پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لەبەغدادی پایتەخت، بەڕێزیان پیرۆزبایی لە کرێکارانی کارگەکە و سەرجەم کرێکارانی عێراق کرد بەبۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە.
وتیشی بەم بۆنەیەشەوە سودانی یەکسانی نێوان ئەو کرێکارانەی کە بیمەیان هەیە لە کەرتی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەران ڕاگەیاند بە پێدانی قەرز و لەوبارەیەوە ڕێنماییەک بۆ بانکەکان دەردەکرێت، هەروەها لەخۆگرتنیان لە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری و بیمە، بەپێی میکانیزمێک کە ئامادە دەکرێت لەچوارچێوەی پابەندبوونی حکومەتدا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی چینی کرێکار، هەروەها کاراکردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی و جەختی لەوە کردەوە کە وتوێژ لەگەڵ سەندیکاکان و خاوەنکاران و کەرتی تایبەت کراوەیە.
سودانی جەختی لەوە کردەوە و لەشوێنی کارکردنەوە بە کرێکارانی ڕاگەیاند، بەخشینتان بەشێکە لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لەعیراق و ستایشی ئەو کارگەیەی کرد کە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ و هەناردەکردن بۆ دەرەوەی وڵات و ئاماژەی بە بازرگانانی جددی و چینی کرێکاری بە توانای کرد بۆ بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەهەموو بوارەکاندا، لەچوارچێوەی هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و هەنگاونانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پراکتیکی و جێبەجێکراو کە پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکات.
سودانی ئاماژەی بە پەرۆشی حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوونی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە بڕگەکانی کردەوە و فەرمانی بەدواداچوونی کرد بۆ کاروباری کرێکاران و ئەنجامدانی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی هەلومەرجی کار و ژینگەی گونجاو بۆ کرێکاران.
