سوریا ... زیادکردنی مووچەی خانەنشینان بە ڕێژه‌ی له 200%
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ڕاگوزەری سوریا فه‌رمانێكی یاسایی ده‌ركرد بۆ زیادکردنی موچه‌ی خانه‌نشینی به ڕێژه‌ی 200%، وه‌زاره‌تی داراییشی ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا كه واژۆی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ 22ی (حوزه‌یرانی 2025 ده‌رچوه، ئامانجی باشتركردنی بارودۆخی ژیانی خانه‌نشینه‌كانه له‌نێو زیادبونی ئاسته‌نگه ئابورییه‌كان.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره (13)ی ساڵی 2025، سه‌رجه‌م خانه‌نشینان و سودمه‌نده‌كانیان، جگه له‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرن كه په‌یوه‌ندییان به هیچ خاوه‌نكارێك یان خانه‌نشینییه‌كی دیكه‌وه نییه، سودمه‌ند ده‌بن له‌و زیادكردنه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا دوپاتیكراوه‌ته‌وه، ئه‌م زیادكردنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مترین خانه‌نشینی نابێت، زیادكردنه‌كه‌ش بۆ خانه‌نشینانی كه‌رتی تایبه‌ت، نابێت له هاوتاكانیان له كه‌رتی گشتی زیاتر بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا وه‌زیرانی دارایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار ڕاسپێردراون، بۆ ده‌ركردنی ڕێنمای تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌ركی خستۆته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی.


