المطلع
عاجل

post-image

سوریا کارکردن بە دەستووری ساڵی ٢٠١٢ راگیرا


22:33 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-01-29
77250

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا، رایگەیاند کارکردن بە دەستووری ساڵی ٢٠١٢ راگیرا ،وئاماژەی بەوەکرد دەسەڵات دراوەتە دەست ئەحمەد شەرع تا پەرلەمانێکی کاتی پێکبهێنێت.

ئەمرۆ چوارشەممە، حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریا، له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی ٢٠١٢ و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌مو یاسا تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا پێكهاتبوو، سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیش كه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ پێكهێندرابوون، به‌هه‌ڵوه‌شاوه‌ داده‌نرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای ڕژێمی پێشو و دوباره‌ بنیادنانه‌وه‌ و دروستكردنه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌سه‌ر بناغه‌ نیشتمانییه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژێمی پێشو و به‌ لق و ناوه‌ جۆراوجۆره‌كانی و هه‌مو ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه‌ پێشتر هه‌بون، دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ئه‌منی كه‌ ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزێت دروستده‌كرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاردرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی به‌عسی عه‌ره‌بی و پارته‌كانی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی نیشتمانی و رێكخراو و داموده‌زگا و لیژنه‌كانی سه‌ر به‌و پارتانه‌ به‌ هه‌ر ناوێكی دیكه‌ پێكبهێندرێنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌مه‌ودوا هه‌موو گروپه‌ سه‌ربازییه‌كان، ئۆرگانه‌كانی شۆڕشگێڕی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ ماوه‌ی راگوزه‌ردا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا جێبه‌جێده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌ كۆڕ و كۆڕبه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئاشكراشیكردووه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی كاتی بۆ قۆناغی راگوزه‌ر، كه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ تا ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌چێته‌ ناو هێزی جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 1379
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 2224
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 1978
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2334
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 4029
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 2851
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 2915
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2522
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3155
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 6541
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3509
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 6945
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 6028
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 10774
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5643
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 11103
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 10514
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 6330