سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل دەکات ئه‌گه‌ر "هێرش" بکاتە سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی
سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد ئه‌گه‌ر "هێرش" بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات، وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ر و چاره‌نوسساز ده‌داته‌وه.
عه‌لی محه‌ممه‌د نائینی وته‌بێژی سوپای پاسداران رایگه‌یاندوه، "به شه‌ڕ ئێمه ده‌ترسێنن، له‌كاتێكدا ئێران پشتیوانی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازیی به‌هێزی هه‌یه و له شه‌ڕ ناترسێت، له‌كاتێكدا ئیسرائیل له هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می شه‌ڕدا بێ ئاگایه له هێزی جه‌ماوه‌ریی ئێران".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دوژمن، له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا، له پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ده‌ڕوانێت و له وه‌همدا ده‌ژی، تێنه‌گه‌یشتن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت، ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری ده‌چێته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می به‌رگریی پیرۆزدا ڕویدا كاتێك به هه‌مان وه‌همه‌وه شه‌ڕی ده‌ستپێكرد و شكستی هێنا".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ڕژێمی وه‌همیی زایۆنیستی بوێری ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی گه‌مژانه‌ی شه‌ڕانگێزانه‌ی هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه له جوگرافیای لاواز و بچوكی خۆیدا وه‌ڵامێكی چاره‌نوسساز و ماڵوێرانكه‌ر وه‌رده‌گرێت. په‌یامی 46 ساڵ خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی جگه له‌مه هیچی تر نییه، هه‌روه‌ك چۆن په‌یامی هه‌شت ساڵه‌ی به‌رگریی پیرۆز ئه‌وه بو كه ئێران ناتوانرێت بڕوخێنرێت، په‌یامی ئاژاوه‌گێڕان له ساڵی 1999 و ساڵانی ڕابردوش ئه‌وه بو كه هیچ ئه‌گه‌رێكی داڕمانی كۆماری ئیسلامی له ئارادا نییه".
وته‌بێژی سوپای پاسداران ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌مڕۆ له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردو به‌هێزتر بوین، له سایه‌ی پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانمانه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌مو قه‌واره‌ی زایۆنی له ژێر چاوه‌دێری موجاهیدینی كۆماری ئیسلامیدایه، ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له قه‌واره‌ی قۆرخكاری ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا و لاوازبونی حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوان".
