سوپای ڕوسیا شارۆچکەیەکی نوێی لە ئۆکرانیا كۆنتڕۆڵکرد
ئەمڕۆ شەممە ، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاشکرایکرد، یەکەکانی گروپی هێزەکانی "باشور" شارۆچکەی پلیشیڤکایان لە کۆماری گەلی دۆنێتسکی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵكردوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەیدا بڵاویكردەوە، زیانەكانی ئۆکرانیا نزیکەی هەزار و 575 سەرباز بوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا، كە بەسەر ناوچەكانی گروپی هێزەکانی "باکور"، هێزەکانی "ڕۆژئاوا"، هێزەکانی "باشور"، هێزەکانی "ناوەڕاست"، هێزەکانی "دنیپەر" دابەشبونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكانی هێزەکانی ڕوسیا ژێرخانەکانی گواستنەوە، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی ئۆکرانیا کە پشتیوانی لە کاری سوپای ئۆکرانیا دەکەن، ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانی بەکارهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری گشتی ئۆکرانیا، وۆرکشۆپێک بۆ بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، وێستگەیەکی ڕاداری بەرگری ئاسمانی، و خاڵەکانی بڵاوبونەوەی کاتیی پێکهاتە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان لە 156 ناوچەدا کردۆتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جگە لە كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچکەی پلیشیڤکایان لە کۆماری گەلی دۆنێتسکی ئۆكرانیا، بەرگری ئاسمانی ڕوسیا چوار بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو، شەش موشەکی سیستەمی موشەکی "هیمارس"، و 140 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆكرانی لە ڕۆژی ڕابردودا خستوەتە خوارەوە.
