سۆران عومەر: عێراق 725 ملیار دیناری له پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بڕیوه و خستویه‌تیه سندوقی خانه‌نشینان
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 725 ملیار دیناری له پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بڕیوه بڕیوه و خستویه‌تیه سندوقی خانه‌نشینان، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داوای ده‌كات، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردو بنێردرایه بۆ به‌غدا، ئێستا موچه‌ی مانگی 12 كێشه‌ی نه‌ده‌بو.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 12ی 2024، ڕایگه‌یاند، "له كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵی ڕابردو بۆ هه‌رێم هاتوه كه 10 ترلیۆن و 738 ملیار دینار، 725 ملیار دیناری عێراق كه خه‌رجی كردوه بۆ ساڵی 2024 چوه‌ته ناو لێبڕینی 10%ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ باجی سه‌ر موچه، كه عێراق ده‌یبڕێت (واتا عێراق 725 ملیار دیناری بڕیوه و خستویه‌تیه سندوقی خانه‌نشینی عێراق) هه‌رێم داوای ده‌كات به‌ڵام به‌ڕونی ناڵێت، به‌غداش ده‌ڵێت، پاره‌كه‌م خه‌رجكردوه به‌ڵام له سندوقی خانه‌نشینان داده‌نرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێكی دیكه له كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا داهاتی نانه‌وتییه و هه‌رێمی كوردستان وابیری كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر داهات نه‌گه‌ڕێنێته‌وه له مانگی (حوزه‌یران/6) كۆتا داهاتی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، كه كۆی گشتییه‌كه‌ی 399 ملیار دیناره بۆ هه‌ر شه‌ش مانگه‌كه، به‌ڵام شه‌ش مانگی ڕابردو نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك میزانی مه‌راجه‌عه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا نوسیویه‌تی 960 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ دراوه به موچه، عێراقیش ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌كو داهاتی موچه حساب كردوه كه گه‌ڕابێته‌وه بۆ خۆی و له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ده‌ریكردوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سۆران عومه‌ر، "عێراق وتویه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نیه داهاتی ناوخۆ بدات به موچه و حسابیشی نه‌كه‌ن و داوای به‌دیله‌كه‌ی له ئێمه بكه‌ن، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته له ژمێریاری و بودجه شاره‌زا بن، هه‌ر داهاتێك له میزانی مه‌راجه‌عه خه‌رجكراوه عێراق وه‌كو داهات بۆ خۆی حسابی كردوه، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم وه‌كو پێنج مانگه‌كه‌ی دیكه داهاتی بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه، كێشه بۆ موچه‌ی مانگی 12 به‌مجۆره دروستنه‌ده‌بو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌غدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی دراوه به موچه 11 ترلیۆن و نیوه به لێبڕینی خانه‌نشینیشه‌وه، دابه‌شی 12 مانگ ده‌كرێت بۆ هه‌ر مانگێك 975 ملیار دیناره، بۆیه پاره‌ی هه‌ر 12 مانگه‌كه هاتوه".
