سیستانی: بەئامانجگرتنی ڕێبەر هێرشێک بوو بۆ سەر ئێران، گەلیش دەبێ یەکڕیزی خۆی بپارێزێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید عەلی حوسەینی سیستانی،مەرجەعی باڵای ئایینی،پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەید خامنەیی دەربڕی .
"سەید سیستانی"مەرجەعی باڵای ئایینی، لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئێرانی بەڕێز و تێکڕای موسڵمانان دەکەین بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا سەید خامنەیی.
لەدرێژەی پەیامەکەی سەید سیستانیدا هاتووە : پێگە باڵاکەی جەنابیان و ڕۆڵی بێوێنەی لە ڕێبەرایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەندین ساڵی درێژدا بۆ هەمووان ڕوونە، بێگومان دوژمنان مەبەستیان لە شەهیدکردنی و ئەنجامدانی دەستدرێژییە سەربازییە بەرفراوانەکە بۆ سەر ئێران ئەوەیە کە زیانێکی زۆر بەم وڵاتە ئازیزە بگەیەنن.
هەروەها دەڵێت : پێشبینی دەکرێت لە گەلی ئێرانی مەزن کە یەکڕیزی خۆیان بپارێزن و ڕیزەکانیان یەکبخەن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژیکاران بگەن بە ئامانجە شوومەکانیان.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەید سیستانیدا هاتووە : لە خوای گەورە داواکارین پلەی کۆچکردوو بەرز بکاتەوە و ڕەزامەندی خوایی بە نسیب بکات، و سەبووری و پاداشتی خێریش بداتە هەموو ئەوانەی بە کۆچی ئەو خەمبار بوون.
