سەباح نو‌عمان: له هێرشێكی ترسنۆكانه و خیانه‌تكارانه‌دا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و زیقاڕ كرانه ئامانج
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشێكی ترسنۆكانه و خیانه‌تكارانه‌دا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و زیقاڕ كرانه ئامانج و ده‌شڵێت، "هێزه عێراقییه‌كان توانیان ڕوبه‌ڕوی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی هێرشكردن ببنه‌وه و پوچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه".
سه‌باح نو‌عمان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له هێرشێكی ترسنۆكانه و خیانه‌تكارانه‌دا، له كاتژمێر 2:15 خوله‌كی به‌یانی تا 3:45 به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بچوكی خۆكوژی، ژماره‌یه‌ك شوێن و بنكه‌ی سه‌ربازی عێراقیان كرده ئامانج، ئه‌م هێرشه زیانێكی به‌رچاوی به سیسته‌می ڕاداره‌كانی بنكه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا و بنكه‌ی ئیمام عه‌لی له پارێزگای زیقاڕ گه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه عێراقییه‌كان توانیان ڕوبه‌ڕوی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی هێرشكردن ببنه‌وه و پوچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر چوار شوێنی جیاواز، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و خستنه‌خواره‌وه‌یان.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كراونه‌ته ئامانج، شوێنی سه‌ربازین كه به‌ته‌واوی په‌یوه‌ستن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه، له‌ژێر به‌رپرسیارێتی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانماندان.
باسی له‌وه‌شكردوه، دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه ئاشكرایه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی و هه‌واڵگریی ئاست به‌رزی ده‌ركرد، كه نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدابو، بۆ به‌دواداچون بۆ بارودۆخی ئه‌م هێرشه و ده‌ستنیشانكردنی تاوانباران و به‌دواداچونی ته‌واو بۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه، "ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه خیانه‌تكارانه‌یه بێ سزا تێناپه‌ڕێت و هێزه چه‌كداره‌كانمان وه‌ك قه‌ڵغانێكی به‌هێزی عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ به‌رگریكردن له گه‌ل و خاكه‌كه‌مان و سه‌روه‌ریمان".
