سەدر داوا لە دێدەوانەکان دەکات کە هەڵمەتێکی گەورەی پاککردنەوە لە نەجەف و کەربەلا ئەنجام بدەن
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، ئەمڕۆ هەینی فەرمانی دەستپێکردنی هەڵمەتی پاککردنەوەی بەرفراوان لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا دەرکرد.
سەدر لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نووسیویەتی: " دەبێت برا خۆشەویستەکانی ناو (دێدەوانی)ی سەر بە بونیانی مەڕسووس، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی بەرفراوان لە شاری پیرۆزی نەجەف و شاری پیرۆزی کەربەلا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستپێبکەن، بەو پێیەی پاکوخاوێنی وێنەیەکی جوانی لەهەردوو پارێزگای پیرۆز ڕەنگدەداتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوادارم هەڵمەتەکەیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕێکبخرێت و بە شێوەیەکی بەرز ناوەندی بێت، سبەی دەستپێدەکات. سوپاسیان دەکەم بۆ گوێڕایەڵی و خزمەتکردنیان بۆ ئایین و وڵات و مەزهەب". لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە کەمترین شتە کە ئێمە و ئەوان لە 'میوانخانەی بنەماڵەی شەریفی سەدر' دەتوانین پێشکەشی شوێنە پیرۆزەکانمان و عێراقی خۆشەویستمان بکەین".

