سەدر فەرمانی ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەکان تا ڕۆژی هەڵبژاردن دەدات
موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێنمایی ده‌رکرد، کە سەرجەم ناڕەزایەتیەکان تا ڕۆژی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه 11ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕابگیردرێت.
نوسینگەی موقتەدا سەدر له به‌یاننامه‌یه‌كدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،باسی لهوهكردوه، موقتەدا سەدر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بهسهركردوهتهوه و جارێكی دیكه داوای بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی لێكردون.
سەبارەت بە "بەشداری زۆرەملێ"ی کۆمەڵێک کارمەندی سوپای عێراق لە بارەگای وەزارەتی بەرگری لە دەنگدانی تایبەتدا، سەدر وتویه‌تی، "خوای گەورە لە هەمو زیانێک بتانپارێزێت".
له لێدوانێكدا سەبارەت بە ناڕەزایەتی هاودەنگی بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەی چاکسازی لەلایەن گەنجانی سەر بە بزوتنەوەی شیعەی نیشتمانییەوە، سەدر وتویه‌تی، "ناڕەزایەتییەکان تا ڕۆژی هەڵبژاردن ڕابگیرێن، لەمەودوا، مەبەستم ئەوەیە تا ڕۆژی هەڵبژاردن، پێویست بە هیچ ناڕەزایەتییەک ناکات؛ تکایە".
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعه له عێراق ڕایگه‌یاند، دەنگدان لە ماڵی دنیا گەورەترە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات کارتی دەنگدان نەفرۆشن، هاوكات جه‌خت له بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "هه‌رگیز نابمه هاوپه‌یمانی تاوانباران".
