سەدر هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی خامنەیی دەردەبڕێت و سێ ڕۆژ ماتەمینی لە عێراق ڕادەگەیەنێت
"سەید موقتەدا سەدر "ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی لە جیهانی ئیسلامی کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێرانی.
دەقی پەیامەکەی سەید موقتەدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتوو:
بەناوی خوای گەورە
خوای گەورە دەفەرموێت: «مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً»
إنا لله وإنا إليه راجعون
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە.. سەرەخۆشی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی دەکەین، بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، سەیدی زانا و عابد و موجاهید و خۆڕاگر "سەید عەلی خامنەیی "ڕۆحی پیرۆز بێت ".
لە خوای گەورە داواکارین ئەم قوربانییەمان وەک یەکێک لە زنجیرەی شەهیدان و ڕاستگۆیان لێ وەربگرێت، و بە بەزەیی فراوانی خۆی بخات و لە بەهەشتی بەریندا لەگەڵ باپیرانی حەشری بکات.. هەروەها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە عێراق ڕادەگەیەنین.
موقتەدا سەدر
1/3/2026

