سەرچاوەیەک: ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات مووچەی مانگی تەمموز بە فەرمانبەرانی کوردستان بدرێت.
سەرچاوەیەک رایگەیاند، بەغدا بە مەرجی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەوت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و یەكێك لە بڕگەكانی تەرخانكرا بۆ باسكردن لە پرسی داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ئەو رێككەوتنە سێقۆڵییەی ئەنجام دراوە.
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی وت، لە کۆبوونەوەکەدا بە مەرجی رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد، کە ئەم ئەمانەی خوارەوە پوختەی بڕیارەکانن:
- پێداچوونەوە بە راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەکرێت و تا کێشەی داهاتی ناخۆ یەکلادەبێتەوە، بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت داوای کردووە هەرێم هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر بڕی ١٢٠ ملیار دینار رادەست بکات.
- پێویستە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
- بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گفتوگۆی مووچەی مانگەکانی هەشت تا مانگی ١٢ دەکرێت.
- پێویستە لە مووچەی مانگی هەشتەوە بڕی ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی دەکات، زیاتر بێت لە ١٢٠ ملیار دینار
.
