سەرچاوەیەکی حکومی: كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها به‌غدا ناگرێته‌وه
ئەمڕۆ چوارشەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كارمه‌ندانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا په‌یوه‌ندی به ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به بونی ئه‌مریكاوه هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و رێكارانه‌ش ته‌نها عێراق ناگرنه‌وه.
سەرچاوەکە به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی راگەیاند، له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوبوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوێك بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، په‌یوه‌ندی به ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به بونی دیپلۆماسی ئه‌مریكاوه هه‌یه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نها په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه نییه، به‌و پێیه‌ی لایه‌نی عێراقی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منیی تۆمار نه‌كردوه كه پێویستی به‌م رێكارانه هه‌بێت".
دوپاتیشیكرده‌وه كه "هه‌مو پێوه‌ره ئه‌منییه‌كان و كۆنفڕانسه‌كان پاڵپشتی له په‌ره‌سه‌ندنی خوێندنه‌وه‌كانی سه‌قامگیری و دامه‌زراندنی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مو نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن، له به‌رفراوانترین مه‌ودای كاركردنی سه‌لامه‌ت و ئازادی په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری له چالاكییه جیاوازه‌كاندان له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو به‌شه‌كانی عێراق، نه‌ك ته‌نها له به‌غدای پایته‌خت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چۆڵكردن".
لای خۆیەوە عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، ئەگەر وڵاتەكەمان پەلکێشی ململانێ بکرێت هێرش دەکەینە سەر تەواوی ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
