المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران سكۆلەرشیپی یەكەمی ٤٠٠ خوێندكاری و لە چوارچێوەی پرۆگرامی سكۆلەرشیپەكە ڕادەگەیەنێت


17:08 عێراق
2024-02-22
20316

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سكۆلەرشیپی یەكەمی 400 خوێندكار ڕادەگەیەنێت لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی گشتگیری سكۆلەرشیپ كە 5000 خوێندكاری لەخۆدەگرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە:" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند بەشی یەكەمی خوێندكارانی عێراق ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن كە 400 خوێندكار لەخۆ دەگرێت لە بوارە زانستییە جۆراوجۆرەكاندا بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان، لە چوارچێوەی بەرنامەی سكۆلەرشیپ كە حكومەت لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕایگەیاند و 5000 سكۆلەرشیپ بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییە پێشكەوتووەكان لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەمەش لە میانەی كۆڕبەندی تەماح و داهێناندا هات، كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەژێر دروشمی (كاندیدەكانی سكۆلەرشیپ تەماح و داهێنانن) بەڕێوەچوو، وەك پەسەندكردنی بەرنامەی خوێندنی وەزیران لە ساڵی دەستكەوتەكانی 2024 هات.
سەرۆك وەزیران" پیرۆزبایی لەم ئەم هەنگاوە كرد لەسەر ڕێگای پتەوكردنی زانستی، هەروەها هەوڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژەكان و لیژنەی باڵا و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی چاوپێكەوتنەكانی كرد بەرز نرخاند بۆ هەوڵەكانیان لە ئامادەكردنی یەكەم گروپی لە ڕۆڵەكانمان كە دەنێردرێن بۆ زانكۆكانی سەرانسەری جیهان".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە "بەرنامەی سكۆلەرشیپ بۆ یەكەم جار پشت بە ستانداردە زانستی و پیشەییەكان و ڕێوشوێنە شەفافەكان دەبەستێت دوور لە جیاكاری و لایەنگری بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ دەستێوەردانێكی سیاسی ببێتەوە، چونكە بابەتەكە سپێردراوە بە لیژنە لێهاتووەكان بۆ بەدەستهێنانی بنەمای دەرفەتی یەكسان و ئەوەی كە لەوانی دیكە باشترە پێویستە ئەو دەرفەتە بەدەست بهێنێت لە نێو ڕۆڵەكانمانە لە سەرانسەری عێراق، هەروەها لێهاتوویی و بوارە پێویستەكان بۆ پێداویستییەكانی وڵات و چارەسەركردنی بۆشایی بازاڕی كار دیاریكراوە، جەختیشی كردەوە كە دەبێت دەرئەنجامەكانی پەروەردە و خوێندن لەگەڵ پێویستی ڕاستەقینە و پێداویستییە پراكتیكییەكان بۆ گەشەپێدان بگونجێت".
 سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانەی دیدارەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد، تێیدا رایگەیاند" لە سەرەتای كارەكانی حكومەتەوە دەستمان كرد بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و خوێندن 2022-2030، كە نەخشەیەكی كارە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی و كارایی و هەموو دامەزراوەكانی كۆمەڵگا دەگرێتەوە"، و خەتی لەوەیش كردەوە كە "بە 5000 خوێندكاری سكۆلەرشیپ دەستمان پێكرد و دەستمان بە كاركردن كرد و ئەمڕۆ ئێمە یەكەم گروپ لە ڕۆڵەكانمان دەبینین پاڵێوراون بۆ زانكۆ پێشكەوتووەكان بۆ باشتركردنی ئاستی زانستی و دابینكردنی شارەزایی پێویست بۆ دامەزراوەكانمان لە ڕێگەی سكۆلەرشیپێكی چۆنایەتییەوە بۆ ئەوەی پێویستمانە".
سەرۆك وەزیران لەمەیانی وتارەكەیداوتیشی" ئامانج زیادكردنی ژمارەی بڕوانامە باڵاكان نییە، بە قەد ئەوەی پێویستمان بە بڕوانامەی باڵاو  پسپۆڕی هەیە كە كاریگەری لەسەر پێداویستییەكانی بەرنامەی حكومەت هەبێت و بتوانین هاوسەنگ بین لەگەڵ جیهاند"، خەتیشی لەسەر پێویستە هاوسەنگ نان نا لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای كەرتی خوێندندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی قۆناغی ڕابردوو لر شەڕ و گەمارۆ و تیرۆر، كە بووە هۆی دروستبوونی كەلێنێكی گەورەوە لە نێوان عێراق و جیهاندا".
بەپێی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بۆ ئەوی كرد كە" بۆ چەندین ساڵ خوێندكارەكانمان بێبەشكران لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات و هاوسەنگی بوون لەگەڵ پەرەپێدانی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، كەرتی پەروەردە و خوێندن هەمیشە لە بەرنامەی ئێمەدا بوونی هەبووە و هیچ ڕێنێسانسێكی گەشەپێدان ناتوانێت سەرهەڵبدات، ئەگەر لە پەروەردەوە دەست پێ نەكات".
سەرۆك وەزیران داوای لە خوێندكارانی سكۆلەرشیپمان كرد كە بە جددی و دڵسۆز بن بۆ خوێندن و توێژینەوە، چونكە بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا دەستكەوتێكە بۆ ئێوە و خێزانەكانتان هەروەك چۆن دەستكەوتێكە بۆ وڵات"، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو  خوێندكارانە باڵیۆزن نوێنەرایەتی عێراق دەكەن بە درێژایی ماوەی سكۆلەرشیپەكەتان و ڕەنگدانەوەی واقیعی عێراق و بەها و پرەنسیپەكانین، ئێوە عێراقین كە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی وڵاتەكەتان دەكەن ".
هەروەها ئاماژەی بەوەیش كراوە كە" پێویستە كات و هەوڵ بە شێوەیەكی نموونەیی وەبەربهێنیت بۆ خوێندن و توێژینەوەی زانستی و بەدیهێنانی ئامانجە دیاریكراوەكان ، دابین كردنی هەموو پێداویستییەكان و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی ئەركەكەتان لە ئەستۆدەگرین لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكانمان و بەدواداچوونمان بۆ بەرنامەی سكۆلەرشیپەوە.
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە" نایانەوێ هەڵەكانی پێشوو لە دەستپێشخەری خوێندن دووبارەی ببنەوە و ئەو كێشانەی كە هەندێك لە خوێندكارەكان دروستیان كردووە لە نەگەڕانەوەیان و ئێمەیان خستە ناو ئاڵۆزییەكی یاساییەوە كە تەنانەت خێزانەكانیان مەینەتیان بەدەستەوە چێژت"، وتیشی:"گەڕانەوەی ئێوە بۆ خزمەتكردنی عێراق دەربڕینێكی ڕاستگۆییە بۆ سەر بە بوون و دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الإيرانيون مفاوضون رائعون والحرب قد تنتهي خلال أسابيع

ترامب: الإيرانيون مفاوضون رائعون والحرب قد تنتهي خلال أسابيع

2026-03-26 18:00 893
وكالة تسنيم تكشف: إيران سلمت ردها على المقترح الأمريكي بشروط صارمة

وكالة تسنيم تكشف: إيران سلمت ردها على المقترح الأمريكي بشروط صارمة

2026-03-26 17:35 830
إسقاط طائرة مسيّرة مجهولة في كركوك دون خسائر

إسقاط طائرة مسيّرة مجهولة في كركوك دون خسائر

2026-03-26 16:12 1400
أكثر من 6.8 مليارات دولار.. قفزة بإيرادات النفط العراقي في شباط

أكثر من 6.8 مليارات دولار.. قفزة بإيرادات النفط العراقي في شباط

2026-03-26 15:30 1466
رسائل قوية من بغداد وعمّان: وقف الحرب أولوية قصوى

رسائل قوية من بغداد وعمّان: وقف الحرب أولوية قصوى

2026-03-26 14:37 1201
المرجعية الدينية تطلق مبادرة إغاثة للبنان وإيران خلال أيام

المرجعية الدينية تطلق مبادرة إغاثة للبنان وإيران خلال أيام

2026-03-26 14:34 4736
مجلس التعاون الخليجي: لا مشاركة في أي عمل عسكري ضد إيران

مجلس التعاون الخليجي: لا مشاركة في أي عمل عسكري ضد إيران

2026-03-26 14:29 1940
إيران تتحدى القوة الأمريكية: الصمود والممر الاستراتيجي كرمزين للتوازن الجديد

إيران تتحدى القوة الأمريكية: الصمود والممر الاستراتيجي كرمزين للتوازن الجديد

2026-03-26 14:04 2280
رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

2026-03-24 16:45 32319
التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

2026-03-24 16:42 28237
الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

2026-03-24 15:00 6442
إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

2026-03-24 14:30 6431
إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

2026-03-24 13:50 7848
بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

2026-03-24 13:35 9576
استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

2026-03-24 12:01 7704
خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

2026-03-24 11:53 7864
الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

2026-03-24 11:50 6906
رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

2026-03-24 10:00 10035