سەرۆك وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی کرد
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی کرد وجەختی لەسەر پێویستی شارەزایی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی بۆ یاسادانان بەیاسای نوێیی یەكێتییەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی جیلبێرت هۆنگبۆ كرد.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران پێشوازی لە سەردانەكەی هۆنگبۆ بۆ عێراق كرد، بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی كاری عەرەبی كە بەغدا میوانداری دەكات، بەو پێیەی نوێنەرایەتی یەكەم سەردانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دەكات، جەختیشی كردەوە كە عێراق یەكێكە لە یەكەم وڵاتەكانی ناوچەكە كە پەیوەندی بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كارەوە كرد، و كە لە ساڵی 1932دا.
سودانی گفتوگۆی كرد لەگەڵ سەرۆكی ڕێكخراوەكە، هاوكاری پەرەپێدانی ژینگەی كار لە عێراق، ئاماژەی بە هەنگاوەكانی حكومەت لە پاڵپشتیكردنی بارودۆخی كرێكاران لە ڕێگەی یاسا و یاسادانان، لەوانەش یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، كە بووە ساڵی ڕابردوو پەسەند كرا.
دووپاتیشی كردەوە : پێویستی شارەزایی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كار بۆ یاسادانانی یاسایەكی نوێ بۆ كاری سەندیكا، هەروەها پێویستی ئەو یاسایە لە بواری ڕاهێنان و بڕوانامە و دامەزراندنی سەنتەری ڕاهێنان لە عێراق.
لای خۆیەوە هۆنگبۆ ستایشی ئەو پێشكەوتنانەی كرد كە حكومەتی سودانی بەدەستیهێناوە لە بواری پاڵپشتیكردنی ژینگەی بازرگانی، و گرنگیدان بە كەرتی كار و كرێكارەكانی، لەڕێگەی هاندانی بوارەكانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە كرێكارانی كەرتی تایبەت.
