سەرۆك وەزیران پێشوازی کرد لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی ئاستی خولی عێراق كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:- سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، لە پاڵپشتیی بەردەوامی حكومەت بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی كە كار بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی عێراق دەكات، لەڕێگەی پاڵپشتیكردنی تیپە نیشتمانییەكان لە پۆلە جیاجیاكان و دانانی لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە و ناوەندەكانی ڕاهێنان، بەمەبەستی پەیداكردنی ئەزموون و بەرزكردنەوە ئاستی ئەدای كاركردن، هەروەها نۆژەنكردنەوەی یاریگا و ئاسانكارییەكانی وەرزش لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات.
تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی خولی عێراق، بەتایبەتی دوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن و گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ خولی ئیسپانی (لالیگا)، كە بریتی بوو لە سپۆنسەركردنی خولی پیشەگەری عێراق و پەرەپێدانی بەهرەمەندەكانی تۆپی پێ، جگە لە بەرزكردنەوەی شارەزایی ئەوكەسانەی لە یانەكان كاردەكەن.
