المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


16:18 عێراق
2024-05-26
29653

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان-سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیەوە سەردانی کردبو.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار هەوڵەکانی خاتوو پلاسخارت و نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا لە عێراق بەرزنرخاند، بەتایبەتی هاوکاریکردنی ئاوارەکان و پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی ژنان و منداڵان، هەروەها جەختی لە هاوئاهەنگی بەردەوامی عێراق لەگەڵ نێردەی یونامی کردەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان لەبواری ژینگە و کەشوهەوا و تەندروستی و فێرکردندا، بەشێوەیەک کە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو عێراقییەکان مسۆگەربکات، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی داهاتویدا.
سەرۆك کۆمار گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دوپاتکردەوە و ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی کاری رێکخراوەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا کرد، بەشێوەیەك کە ببێتەمایەی پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسی و مسۆگەرکردنی مافەکانی مرۆڤ.
هەروەها بەڕێزیان، ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق و گەشەکردنی بەرەو باشتر کرد ئەویش دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، رونیشیکردەوە، باشترکردنی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان و برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا، لە پێشینەی کارنامەی حکومەتدایە.
لەلای خۆیەوە، خاتوو پلاسخارت جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەموو هەوڵەکان بەئامانجی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان و برەودان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی لەپای پشتیوانیکردنی لە ماوەی کارکردنی لە عێراقدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإيقاع بتاجري مخدرات وعمليات تفتيش متنوعة في عدة محافظات

الإيقاع بتاجري مخدرات وعمليات تفتيش متنوعة في عدة محافظات

2026-07-02 11:39 215
الإيقاع بتاجري مخدرات وعمليات تفتيش متنوعة في عدة محافظات

الإيقاع بتاجري مخدرات وعمليات تفتيش متنوعة في عدة محافظات

2026-07-02 11:39 262
نيويورك تايمز: أميركا استأنفت تحويلات الدولار إلى العراق

نيويورك تايمز: أميركا استأنفت تحويلات الدولار إلى العراق

2026-07-02 09:13 1900
حرب الفساد في العراق تتوسع... اعتقالات جديدة تلاحق شبكات المال والنفوذ

حرب الفساد في العراق تتوسع... اعتقالات جديدة تلاحق شبكات المال والنفوذ

2026-07-01 19:25 5391
صادقون: حملة مكافحة الفساد ستطال الجميع مهما كانت المناصب

صادقون: حملة مكافحة الفساد ستطال الجميع مهما كانت المناصب

2026-07-01 23:27 5177
رئيس الوزراء يجري جولة ليلية بشوارع وأسواق العاصمة بغداد

رئيس الوزراء يجري جولة ليلية بشوارع وأسواق العاصمة بغداد

2026-07-01 23:59 5893
الإيقاع بمدرس ينتحل صفة مضمد في بغداد

الإيقاع بمدرس ينتحل صفة مضمد في بغداد

2026-07-01 20:30 4580
صحيفة أمريكية: الولايات المتحدة تدرس تقليص تواجدها العسكري بالسعودية

صحيفة أمريكية: الولايات المتحدة تدرس تقليص تواجدها العسكري بالسعودية

2026-07-01 22:01 4554
أوروبا تمدد تحذيرها الجوي وتدعو لتجنب أجواء العراق وإيران ولبنان

أوروبا تمدد تحذيرها الجوي وتدعو لتجنب أجواء العراق وإيران ولبنان

2026-07-01 18:02 4906
العراق يقترب من إطلاق خدمات ستارلنك للإنترنت الفضائي

العراق يقترب من إطلاق خدمات ستارلنك للإنترنت الفضائي

2026-07-01 23:14 4978
شمول أكثر من ستة آلاف شخص من ذوي الإعاقة بالدراسات العليا

شمول أكثر من ستة آلاف شخص من ذوي الإعاقة بالدراسات العليا

2026-07-01 19:01 5920
إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

2026-07-01 21:04 5181
الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

2026-07-01 21:00 5760
الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

2026-07-01 17:13 5498
ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

2026-07-01 16:41 4309
إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

2026-07-01 15:00 6352
المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

2026-07-01 14:45 7471
التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

2026-07-01 14:00 4781