المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: پێویستە پلانێکی گشتگیر دابنرێت بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی دۆخی بەغدای پایتەخت


20:29 عێراق
2024-05-09
31880

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە د.عەممار قەیسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-له میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە قەبارەی ئەو بەرپرسیارێتییەی لە ئەستۆی ئەنجومەنەکەدایە، که خۆی له بەدواداچون بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و نوێکردنەوەی شێوازی کارکردن لەپێناو زامنکردنی هەرچی زووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتیاندا دەبینێتەوە.
هەروەها سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری پلانی دروست و سودوەرگرتن لە شارەزایی نێودەوڵەتی و پیشەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دێنە بەردەم کاری ئەنجومەنەکە، هەروەك گرنگی پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئامادەکراو بە هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دوپاتکردەوە، لەمڕووەوە سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد  بە پێویستی داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی پایتەخت و باشترکردنی بارودۆخی، بەشێوەیەك کە شایستەی پێگە مێژووییەکەی بێت.
سەرۆك کۆمار رایگەیاند، بەغداد پێویستی بە کار و هەوڵی زیاتر هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گرنگیدان بە شوێنە کەلەپورییەکان. هاوکات بەڕێزیان دوپاتیکردەوە، کە پێویستە دەست بە دیزاینکردنی باخە گشتییەکان بۆ شەهیدان بکرێت وەك رێزلێنانێك لە قوربانیدانیان.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا و رونیکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و هەموو لایەنەکان گرنگی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن، چونکە خاڵی دەستپێکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژییە. هاوکات پێویستی گەیاندنی وێنەی راستەقینەی دۆخی ئەرێنی عێراقی دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و تیرۆر و گەمارۆکان، دوپاتکردەوە.
سەرۆك کۆمار راشیگەیاند، دەرگاکانی سەرۆکایەتی کۆمار کراوەن بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و پێشکەشکردنی هاوکاری یاسایی و تەکنیکی لەپێناو باشترکردنی دۆخی بەغداد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەن باسیان لە پلانەکانی ئەنجومەن و ئەو ئاڵەنگاریانە کرد، کە روبەڕویان دەبێتەوە لە چوارچێوەی کار و تەرخانکردنی بودجە و بەریەککەوتنی دەسەڵاتەکانی نێوان ئەنجومەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستییە خزمەتگوزاری و تەندروستی و پەروەردەییەکانی بەغداد.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد دوپاتیکردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ باشترکردنی دۆخی پایتەخت و هاووڵاتیان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری. هەروەها ئامادەبوان پیزانینیان بۆ خەمخۆریی بەڕێز سەرۆك کۆمار دەربڕی، کە بەردەوام بایەخ بە ژیان و پێداویستییەکانی سەرجەم عێراقییەکان دەدات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

2026-08-10 20:09 1145
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

2026-08-10 19:12 4646
الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

2026-08-10 19:05 5190
استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

2026-08-10 18:17 3407
أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-10 17:31 2394
الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

2026-08-10 16:54 2448
الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 3850
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 10943
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 3123
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 3609
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 4493
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 3343
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 3480
طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

2026-08-10 10:08 16644
أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-08-10 09:28 4488
أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

2026-08-10 08:41 3789
حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

2026-08-09 21:59 33765
"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-08-09 20:07 6255