سەرۆكایەتی كۆمار داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆكایەتییەكان و كوتلە سیاسییەكان دەكات
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكایەتی كۆمار جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەرۆكایەتی وكوتلە سیاسییەان كردەوە بۆ تاوتێكردنی دەستدرێژییەكان بۆ سەر شاری قائیم لەپارێزگاری ئەنبار وناوچە سنوورییەكانی دیكەی عێراق لە رۆژئاوای وڵات لەلایەن ئەمریكاوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : دەستدرێژی بۆ سەر شاری قائیم لە پارێزگای ئەنبار و ناوچە سنوورییەكانی دیكەی عێراق لە ڕۆژئاوای وڵات لەلایەن ئەمریكاوە كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، نوێنەرایەتی پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عێراق دەكات، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراق چەندین جار ڕەتكردنەوەی ئەو جۆرە كارانە ڕاگەیاندووە، و ئەم هێرشانە گرژییەكان زیاتر دەكەن و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری هەموو ناوچەكە دەكەن .
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق خواستێكی ڕوونی دەربڕیوە بۆ ڕێكخستنی كارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی خولێكی دانوستانەوە، بەڵام هێرشەكانی دوێنێ دەبێتە هۆی تێكدانی چانسی سەركەوتنی دانوستانە بەردەوامەكان، چونكە توندوتیژی تەنها توندوتیژی لەدایك دەبێت و خراپتربوون روودەدات.
داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان بەرامبەر ئەو مەترسی و هەڕەشە و مەترسییانەی كە وڵات بۆ ماوەی چەند مانگێك بەركەوتووە لە ئەستۆ بگرن، كە درێژەدانیان ڕەنگە ئاسایش و سەقامگیری تێكبدات و ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان بخاتە بەر مەترسییەوە.
ناوبراو جەختی لە گرنگی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆكایەتییەكان و كوتلە سیاسییەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەم پێشهات و كاردانەوەیانە و گرتنەبەری هەڵوێستی ڕوون و یەكگرتوو كە كەراِمەتی وڵات و سەروەری و ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزێت.
