سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیلی هۆشداریی دەدات لەبارەی دەرهاوێشتەکانی دانوستان ئەمریکا لەگەڵ تاران
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، هۆشداریی بە بەرپرسانی ئەمریکا داوە لەبارەی "دەرهاوێشتەکانی" دانوستان لەگەڵ تاران بە نێوەندگیری تورکیا، هەروەها زانیاری هەواڵگری "هەستیار"ی سەبارەت بە دۆسیەی ئێران لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئاڵوگۆڕ کردوە.
ماڵپەڕی "واڵا"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئایال زامیر سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، لە میانی کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی، هۆشدارییداوە لە "دەرهاوێشتەکانی" دانوستان لەگەڵ تاران بە نێوەندگیری تورکیا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە زامیر زنجیرەیەک کۆبونەوەی لە ئاستی باڵا لە واشنتن ئەنجامداوە، کە تێیدا زانیاری هەواڵگری "هەستیار"ی سەبارەت بە دۆسیەی ئێران لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئاڵوگۆڕ کردووە.
لایخۆیەوە ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویكردەوە، سەردانەکەی زامیر، گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەی ئەگەری وەشاندنی گورزێکی سەربازی لە ئێران لەخۆگرتوە.
