سەرۆک وەزیران تاوتوێی پتەوکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە شەرم شێخ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دیدارێک لەگەڵ ژمارەیەک پاشا و سەرۆک و سەرۆکی حکومەتەکان لە شەرم شێخ ئەنجام دا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ ژمارەیەک پاشا و سەرۆک و سەرۆکی حکومەت ئەنجامدا، هەروەها دیدارەی لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا تۆنی بلێر ئەنجامدا، ئەم دیدارانە لە پەراوێزی بەشداریکردنی سەرۆک وەزیران دێت لە کۆنفرانسی شەرم شێخ لە کۆماری میسری عەرەبی کە سەبارەت بە دۆخی غەززە بەڕێوەچوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پادشاکانی ئوردن و بەحرەین و سەرۆکەکانی فەڵەستین و ئازەربایجان و قوبرس و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک حکومەتەکانی بەریتانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا ویۆنان و ئەرمینیا کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکاندا سەرۆکی وەزیران باسی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکان و گرنگی پەرەپێدانی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش بە شێوەیەک کرد، کە سوودی هاوبەشی بە گەلانی برا و دۆست بگەیەنێت.
هەروەها لە دیدارەکاندا باس لە هەنگاوەکانی کۆتایی هێنان بە مەینەتییەکانی فەڵەستینییەکان لە غەززە و پێویستی کارکردن بۆ پاراستنی ئاگربەست لە دژی خەڵکی مەدەنی و پێویستە زلهێزەکان و ڕێکخراو و دامەزراوە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی بگێڕن.
لە بەشێکی تری دیدارەکاندا بەڕێزیان جەختی لە پێویستی هەوڵی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژی و پەرەسەندن لە ناوچەکە و لە سەرانسەری جیهاندا و داوای بەهێزکردنی وتووێژ و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کرد لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی هەمووان، لەوانەش ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و پرسەکانی تردا.
