سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری کرد.
نوسيگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،:-لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سودانی پێداچوونەوەی بە بارودۆخی پڕۆژە جێبەجێکراوەکان و ڕێژەی تەواوکردن و پێشکەوتنیان کرد، هەروەها بەدواداچوونی بۆ ڕاسپاردەکانی پێشوو کرد کە تایبەتە بە ژمارەیەک پڕۆژەی جێبەجێکراو لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی تر.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لە ئێستادا هەوڵێکی ڕوون و بەرچاو پێشەکەش بە هاوڵاتیان دەکەن و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کارکردن بە هەمان خێرایی کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد تەواوکردنی پێداویستییەکان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قەنات جەیش لە بەغدای پایتەخت تەواو بکەن بۆ ئەوەی خێرا بکە لە تەواوکردن.
سودانی جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی پلانی تایبەت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە و لەگەڵ ئەو پارەیەدا گونجاو بێت کە لەبەردەستدایە و پێویستە ئاڕاستە بکرێت بۆ پڕۆژە گرنگەکان بەگوێرەی پێویستی و گرنگی و ئاماژەی بەوەش کرد کە بەڕێوەبردنی دروست و سەلامەتی سامانی گشتی بەرپرسیارێتی هەمووانە.
