سەرۆک وەزیران لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا پێکدەهێنێت
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی دووەم کۆبوونەوەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کرد کە مانگی ڕابردوو لە کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا واژۆیان کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردووتەوە، کۆبوونەوەکەی سوودانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان بە مەبەستی پێداچوونەوە بووە بۆ هەنگاو و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و یاداشتنامەکانی لێک تێگەیشتن لە نێوان هەردوولا.
سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان کردووەتەوە لە نێویاندا ئاماژەی بە پرسی ئاو کردووە و ڕایگەیاندووە، ڕاستەوخۆ چاودێری پرۆسەکانی جێبەجێکردنی یەک بەیەکی ڕێککەوتنەکان دەکات.
هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەندی کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە بواری ئاو کراوە لەگەڵ ئەو پرۆژانەی پەیوەندییان بە ئاوەوە هەیە، هاوکات هەموو وەزارەتەکانی ڕاسپاردووە بۆ دەستبەکاربوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننەکان لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیاری ڕاستەخۆی خۆی
