سەرۆک وەزیران لە قەزای مەدینە لە بەسرە بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دانا
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە قەزای مەدینە لە پارێزگای بەسرە بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی گرنگی دانا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-دیارترین قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی قەزای مەدینە لە پارێزگای بەسرە، کە لەلایەن" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردی بناغەی دانرا ،کەخۆی لە درووستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و چارەسەری ئاوی باران و دروستکردنی شەقامی سەرەکی نوێ و درێژکردنەوەی بۆری ئاوی خواردنەوە، کە خزمەت بە حەوت گەورەترین گەڕەکی نیشتەجێبوون لە قەزاکە دەکات،ئەوە جگە لە جێبەجێکردن و نوێکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا و پەیوەندییەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- پڕۆژەکانی تر بریتین لە دروستکردنی شارێکی پزیشکی بەناوی شەهید عیز الدین سەلیم، کە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی بە سەنتەری پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە هەروەها سەنتەری تالاسیمیا و نەخۆشییەکانی خوێن،و سەنتەری شۆردنی گورچیلە،بە توانای 50 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت هەروەها درووستکردنی 3 سەنتەری تەندروستی مۆدێرن بۆ چاودێری و خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزاکە و دەوروبەری.
