سەرۆک وەزیران ومیری وڵاتی کوەیت دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ میری وڵاتی کوەیت شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئالسەباح کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدان و پێشخستنیان کرا لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برادا، لە ڕێگەی وەبەرهێنانی دراوسێیەتی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەییەوە کە عێراق و کوێت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها جەختیان لە گرنگی پاراستنی پەیوەندییەکیان و دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتنی یەکتر کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی هێرشە بەردەوامەکانی زایۆنییەکان لە کەرتی غەزە کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی هەزاران کەس، هەروەها گرنگی گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی بۆ کۆتایی هێنان بە مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستین.
