سەرۆک وەزیران پێشوازی لە حەشدی ئەنبار دەکات ....
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک حەشدی ئەنبار.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-سودانی پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک حەشدی ئەنبار
لە ڕۆڵەکانی قەزای حەدیسە کە توانیان نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا والی داعش و چەند یاریدەدەرێکی لە ناوچەی جەزیرە بکوژن، ئەمەش بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا.
لە بەیانامەکەدا هاتووە,,لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران سورەتی فاتیحەی خوێند بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کە ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق گیانیان سپارد، هەروەها بە ڕۆڵەکانی حەشدی ئەنباری ڕاگەیاند کە شانازی بە هەڵوێستە پاڵەوان و شەرەفمەندەکانی ئێوەوە دەکەین لە بە ئامانجکردنی هێما ناسراوەکانی تیرۆریستان و جەختیشی کردەوە کە ئەم بابەتە بۆ خەڵکی حەدیسە نامۆ نییە، کە خۆڕاگرییان پاڵەوانانە بوو لە بەرانبەر تیرۆرستاندا و ئەم هەڵوێستانەش تا ئەمڕۆ بەرانبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان ماونەتەوە و بەردەوامن,,.
سودانی پشتیوانی حکومەتی بۆ دەزگا ئەمنییەکان بە گشتی و دەستەی حەشد دووپاتکردەوە، هەروەها پشتیوانییەکی تایبەت لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێت بۆ پیاوانی حەشدی ئەنبار، کە وایان لێدەکات بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەوەی ئەمڕۆ نوێنەرایەتی دەکەن لە پشتیوانی کردنی دەزگا ئەمنییەکان و جەختیشی کردەوە لەوەی کە حەشدی ئەنبار بوونی خۆیان سەلماندووە سەرەڕای ئەو ڕووبەرە فراوانەی کە بەرپرسیارن لێی و پاشماوەکانی تیرۆریستان تێیدا دەجوڵێن.
سودانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی وریابوون و ئامادەباشی چونکە تیرۆر بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی دەقۆزێتەوە و هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە و ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەدەن کە پێویستە بە توندی ڕووبەڕووی ببنەوە و جەختیشی کردەوە لەوەی کە بەرپرسیارێتی ئێمە زۆر گەورەیە لە پاراستنی ئەدای کارکردن و بەفیڕۆدانی دەرفەت لەسەر پاشماوەکانی داعش.
