سەرۆک وەزیران پێشوازی لە کەسوکاری شەهیدانی تاوانەکەی فڕۆکەخانە دەکات لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتندا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە کرد کە لە تاوانەکەی فڕۆکەخانەکەدا (2020) بوونە قوربانی، ئەمەش لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند: سودانی بە ڕێز و پێزانینی زیاترەوە یادی ئەو قوربانییانە دەکاتەوە کە شەهیدەکان و سەرکردەکانی سەرکەوتن و هاوڕێکانیان داویانە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان گیان و خوێنی خۆیان لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری عێراقدا بەخشییوە.
هەروەها سودانی متمانەی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەو قوربانییەی شەهیدەکان وای کرد ئەمڕۆ عێراقییەکان لە ژیانێکی شکۆدار و سەلامەتدا بن و دڵسۆزی بۆ ئەوان و یادەوەرییە نەمرەکانیان ئێستا لە سەرانسەری عێراقدا بە سەر هەموو پێکهاتەکانیدا بەربڵاو بۆتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بنەماڵەی شەهیدانی سەرکردەکانی سەرکەوتن و هاوڕێکانیان ئەمڕۆ هەڵگری ئەو ڕێز شکۆمەندییەن کە لەلایەن خودای مەزنەوە پێیان بەخشراوە، و جێگای ڕێزن لە لای هەموو عێراقییەکان.
