سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی داد دەدات
ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی وەزیری داد ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی داد لە بەغدا و پارێزگاکان دەربڕی.
وەزارەتی داد لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی داد لە بەغدا و پارێزگاکان دەربڕی.ک، ئەم بڕیارە لە وەڵامی داواکارییەکدا هاتووە کە لەلایەن وەزیری داد خالید شوانی پێشکەش کراوە، وەک پێزانینێک بۆ ئەو هەوڵە بەرچاوانەی فەرمانبەرانی وەزارەت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
شوانی بەپێی ڕاگەیەندراوەکه جەختیکردەوە کە ئەم بڕیارە دەرئەنجامی بەدواداچوونی بەئەمەک وپەرۆشیی بەردەوامێتی بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەبەرکردنی ژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتییان و هاریکاریکردنیان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە پیشەیییەکی بەرزەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی دۆخی خزمەتگوزاریی فەرمانبەران لە پێشینەی کارەکانی چاکسازێتی لە وەزارەتی داددا.
شوانی ڕوونیشیکردەوە کە دابینکردنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی داد نوێنەرایەتی پشتیوانییەکی مەعنەوی گەورە دەکات، کە هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای حکومەت بۆ تواناسازیی فەرمانبەرانی حکومی و، بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەخشینی دامەزراوەیی و چەسپاندنی ڕۆڵی وەزارەت لە پتەوکردنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
