سەرۆک وەزیران:مەرجەعیەتی ئایینی جەختی لەچەکداماڵین وقەتیسکردنی لەدەستی دەوڵەت کردووەتەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی ڕێوڕەسمی فەرمیی ناوەندیی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن، دووپاتیکردەوە مەرجەعیەتی ئایینی جەختی لەچەکداماڵین وقەتیسکردنی لەدەستی دەوڵەت کردووەتەوە.
سودانی لە میانی مەراسیمەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: حکومەت لە چوارچێوەی کارەکانیدا سوورە لەسەر بەهێزکردنی توانا و سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق و پاراستنی لە هەر مەترسییەک.
ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمانی، کە بووەتە هۆی ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گۆڕینی بۆ پەیوەندی دووقۆڵی، هەروەها وەرگرتنەوەی بنکەی "عەین ئەسەد" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
سودانی وتیشی: بە شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن واتا نەسر ، عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دوو سەرکردەی گەورەیان لەدەستدا کە تەمەنی خۆیان لە جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا تەرخانکرد.
جەختیشی کردەوە کە بەشدارییە کاریگەرەکەی ئەوان لە دژی داعشی تیرۆریست یەکێک بوو لە هۆکارە گرنگەکانی سەرکەوتنی مێژوویی.
ڕوونیشیکردەوە: کە شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس هەرچی هەبوو لە پێناو عێراقدا بەخشی، چ لە سەردەمی شەر دژی ڕژێمی دیکتاتۆری، یان لە دوای ڕووخانی و بەشداریی لە دامەزراندنی سیستەمی سیاسی نوێ.
وتیشی: شەهید موهەندیس هەمیشە وەسیەتی بۆ جەنگاوەران ئەوە بوو کە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزن کە لەلایەن تاقمە تیرۆریستییەکانەوە ڕفێندرابوون، و جیاوازی لە نێوان هیچ هاووڵاتییەکدا نەدەکرد لەسەر بنەمای ئایین یان مەزهەب یان پێکهاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە شەهید حاجی" قاسم سولەیمانی"لەو کاتەدا پشتیوانی حکومەتی عێراقی کرد و لەگەڵ شەرکەرەکانی عێراقی لە هەموو بەرەکاندا بوو تا ساتی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن.
هەروەها باسی لەوە کرد کە حکومەت یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانی پەیوەست بە سەروەریی تەواو کردووە، ئەویش کۆتاییهێنانە بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی).
سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە کاتی ئەوەیە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت و بڕیار و دیدگایەکی عێراقییە، دوور لە هەر دەستێوەردان یان فەرمانێکی دەرەکی.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە جێبەجێکردنی ئەم دیدگایە یەکێک بووە لە گرنگترین بڕگەکانی کارنامەی حکومەت و لەگەڵ داواکاریی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی دەگونجێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سودانی وتی: قەوارەی داگیرکەری زایۆنی هەوڵیدا عێراق ڕابکێشێتە ناو گۆڕەپانی جەنگ و لە کاتی ڕووداوەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر و دوای ئەوەش بیکاتە ئامانج بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی،جەختیشیکردەوە کە عێراقێکی بەهێز و سەلامەت بەردی بناغەی سەقامگیری ناوچەکەیە.
لە کۆتاییدا قسوکانیدا سودانی وتی: بە هەموو هەوڵێکمان و بە هاوکاری هێزە نیشتمانییە دڵسۆزەکان، کارمان کردووە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان لە جەنگ، و بەردەوامبوون لە گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی لە بوارە جیاوازەکاندا.
