المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیرانی عێراق: عێراق دەبێتە وڵاتێکی کاریگەر لە بازاڕی گازدا


12:14 عێراق
2023-09-22
43455

دیارترین ئەو بابەتانەی کە باس کران لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى لەگەڵ کەناڵی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی، سودانی لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند، "عێراق پابەندە بە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی (ئۆپیک) و (ئۆپێک+) بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران بپارێزێت و توانای بەرهەمهێنانی عێراقیش لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەدا دەبێت، بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانمان ئاراستەی پاڵاوتگەکانی دەرەوەی عێراق دەکرێن بۆ کارپێکردنی ئان و لەو بارەیەوە لەگەڵ بولگاریا گفتوگۆمان کرد و لە چین و مالیزیا پاڵاوتگە هەیە"، هەروەها وتیشی: "داوایی نرخێکی گونجاو دەکەین بۆ  نەوت بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران بپارێزێت، و نرخێکی جێگیرمان نییە و دەبینین نرخی گونجاو لانیکەم 85 بۆ 90$ بۆ هەر بەرمیلێک".
لە تەواوی وتەی سودانی هاتووە، "عێراق دەبێتە وڵاتێکی کاریگەر لە بازاڕی گازدا، هەروەها چاوەڕێی ڕێوشوێنەکانی لایەنی تورکی دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی لە ڕێگەی هێڵی تورکیاوە، بەتایبەتی ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، کە لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی دەوڵەتدا دەبێت"، هەروەها سکاڵای هاوبەش هەیە لە دادگای نێودەوڵەتی دادوەری، بەڵام گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی تورکیادا هەیە بۆ جیاکردنەوەی دەست پێکردنەوەی  هەناردەکردن لە کێشە یاساییەکان لە دادگا، جەختی کردەوە، کە ڕاگرتنی هەناردەکردن زیان بە هەموو لایەنەکان دەگەیەنێت، بە لایەنی تورکیشەوە، کە پشت بە باجی بۆری هەناردە دەبەستێت.
سودانی وتیشی: دەستمان کرد بە پڕۆژەی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ و گەشتی پێنجەم لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتى و چینییدا، ئاشکراشی کرد کە عێراق 11 کێڵگە و شوێنی گازی سروشتی هەیە و عێراق جددیە لە وەبەرهێنانیان، لەگەڵ کۆمپانیاییەکی ئەمریکی کۆبووینەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ئارەزووی هەیە لە تەواوی عێراقدا کار بکەن و گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان کە ئارەزوو مەندین کۆمپانیا ئەمریکییەکان تێیدا بەشداربن، پەیوەندییەکی ستراتیژی هەیە لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکان، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کرا لەگەڵ چوونەژوورەوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە، عێراق بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکاندا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری بپارێزێت لە ناوچەیەکی هەستیاری وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێستی فەرمیمان ئاشکرایە،ئەویش پێویستیمان بە بوونی سەرباز یان هێزی جەنگی بیانی نییە لە عێراق، ئێمە دەزگایی ئەمنیمان هەیە کە توانای سەپاندنی ئاسایشیان هەیە.
سودانی ڕاشیگەیاند، "گفتوگۆ لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین و لەگەڵ وێلایەتە یەکگرتوەکان تاوتوێی چۆنییەتی هاریکاریی دوولایەنە دەکەین دوور لە هاوپەیمانێتی، کە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا خراوەتەڕوو"، هەروەها پشتیوانی و هاوکاری هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بە ئامانجکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، داعش یان هەر گروپێکی تر، جەختی کردەوە، کە گەیشتینە باوەڕێک کە پێویست بە هێزی چەکداری نییە، دەکرێت بەرنامەی هاوبەش هەبێت بۆ ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری کە لیژنە تەکنیکییەکان لەسەری ڕێکدەکەون.
ئەوانەی لە ئێستادا بونیان هەیە ڕاوێژکارانن و ئێمە هەوڵ دەدەین بوونیان ڕێکبخەین لەگەڵ شوێنی مانەوەیان وجۆری ئەو ئەرکانەی کە پێویستن لەگەڵ ماوەکەی، بۆیە لیژنەی ئەمریکا و عێراق لەم مانگەدا یەکتر دەبینن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتانە.
هاتووەش، کە لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە و نەهێشتنی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ئێمە گرنگە، و هاندەرێکە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان دوور بکەینەوە لە هەر ناکۆکییەک لە ناوچەکە، عێراق نابێته گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 1211
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 1439
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 3341
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 3935
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 3207
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 3414
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 3324
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 3393
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 8517
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8177
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7051
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 8958
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7321
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6312
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5897
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5488
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 8785
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 7883