سەرۆک ڕەشید لە ساڵیادی سەرکەوتندا: جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزی و چەسپاندنی سەقامگیری
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە پێویستیی یەکڕیزی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.
ڕەشید لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع ناردووە، دەڵێت: لە ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا، بە هەموو شکۆیەکەوە قوربانییەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانمان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و ڕۆڵەی عەشیرەتەکان و هەموو ئەوانەی بەدەم بانگەوازی نیشتمان و فەتوای مەرجەعییەتی باڵای ئایینییەوە هاتن، یاد دەکەینەوە، لەپێناو ئازادی و کەرامەت و ڕزگارکردنی وڵات لە سەختترین پەلاماری تیرۆریستیی تاریک پەرستانە.
وتیشی: بەم بۆنەیەوە، جەخت دەكەینەوە، لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگەگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەلامەتی هاووڵاتییانمان،و هەروەها کارکردن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانمان و بڵاوکردنەوەی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە وەک وەفایەک بۆ قوربانییەکانی گەلە بەڕێزەکەمان.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: ڕەحمەت بۆ شەهیدانی عێراق کە خوێن و گیانی خۆیان لەپێناو نیشتماندا بەخشی، و یادەکەیان لە دڵی عێراقییەکاندا بە نەمری دەمێنێتەوە.
